فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان پشتگیری‌یان بۆ پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنی له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا بۆ هه‌مووان به‌یان كرد
__2015_10_03_h19m10s44__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی كورد له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ پشگیری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌یاننامه‌یه‌كمان خوێنده‌وه و داوامان له حكوومه‌تی عێراق كرد هاوكاریه‌كانی وه‌لاتان بگه‌یننه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
(شیرین عه‌بدولڕه‌حمان دینۆ) ئەندامی كورد له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌یاننامه‌یه‌ك خوێنرایه‌وه بۆ پشتگیری له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی تۆماریان كرد؛ کە بە خوێنی خۆیان توانییان ناوچه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی تر له تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه، له هه‌مان كاتیش هه‌ڵوێستێك بوو به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی عێراق و (حه‌یده‌ر عه‌بادی) كه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكادا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕۆل و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه نه‌كرد."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "بە بیر حكوومه‌تی عێراقمان هێناوەتەوە که پێشمه‌رگه وه‌كو به‌شێك له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی سه‌یر نه‌كراوه و وه‌كو پێویست هاوكاری نه‌كراوه له ڕووی پڕچه‌ككردن و مووچه، له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش چه‌ندین ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه هاوكاریی پیشمه‌رگه‌یان كردووه به ڕێگای حكوومه‌تی عێراق بەڵام حكوومه‌تی عێراق وه‌كو پیویست ئه‌م هاوكاریانه ناگه‌یێنێت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
نەشوان بەرزنجی




