پێشمه‌رگه داعشی له مه‌نسووریه تێك شكاند
__2015_10_03_h16m5s43__LB.jpg)
مه‌نسووریه-KDP.info- هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نسووریه تێك شكاند و زیانێکی زۆریان لێیان دا.
دیارە ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابرد، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان توانییان كومه‌ڵگه‌ى مه‌نسووریه له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار بكه‌ن؛ دوێنێ تیرۆریستانى داعش هێرشێكیان هێنا بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌نسوریه، به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به توندى ئه‌و هێرشه‌یان تێك شكاند و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان له تیرۆریستان دا و، داعش کۆمەڵێکی لێ کوشتە و بریندار کەوت.




