به‌شاره‌تى: پۆست كه شیاوی خزمه‌ت به هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت، بۆچیمانه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسى لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، پۆستى ره‌مزى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ى پۆستى فیعلییه‌وه خزمه‌ت به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین.
(فازڵ به‌شاره‌تى) به‌رپرسى لقى 12ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕایگەیاند: "وه‌كو پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له حكوومه‌تى خۆجێى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌شداریكردنمان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه لایه‌نى تره بڕیاریان داوه پۆستێكمان بۆمان دیارى بكه‌ن كه جێگه‌ى هیواى ئێمه نییه، ئاخر ئێمه‌ش پۆستى ره‌مزیمان ناوێت، خۆ ئه‌گه‌ر پۆست فیعلى نه‌بێت و نه‌توانین له ڕێیه‌وه خزمه‌تى هاووڵاتیانى شاره‌كه‌ی پێبكه‌ین، بۆچیمانه.''
(به‌شاره‌تى) گوتیشى: "بۆ ئه‌وه‌یش كه چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵی سنووری پارێزگا به‌رچاویان روون بێ و به هه‌ڵه تێمان نه‌گه‌ن، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تى و مامۆستایانى ئایینى و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و رۆشنبیرانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆ بووینه‌وه، چونكه لایه‌نه‌كانى تر بوونى ئێمه‌یان به كۆسپێكى گه‌وره نیشان داوه، هه‌ربۆیه بۆچوونى خۆمانمان پێ راگه‌یاندوون، ڕوونه كه ئامانجى به‌شداربوونى پارتی خزمه‌تگه‌یاندنه به هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.''
به‌رپرسى لقى 12ـى هه‌ڵه‌بجه زیاتر گوتى: "ئه‌وان نه خۆیان خزمه‌تیان پێ ده‌كرێت نه رێگه ده‌ده‌ن ئێمه بیكه‌ین، بۆیه له داهاتوو ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى خۆجێیى پێكهێناوه به‌رپرسه له‌ناوچه‌كه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌رپرس ده‌بێت له وه‌رگرتن و چوونه ژێربارى داخوازیى هاووڵاتیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه.''
نه‌شوان به‌رزنجى




