لە شنگال ھێرشێکی داعش تێکشکێندرا و زیانی زۆریان پێگەیێندرا

شنگال-kdp.info- ئەم ئێوارهیه، لە میحوەری شنگال، تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزهكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە بە تووندی روبەڕوویان بوونەوە و ھێرشەکەیان تێکشاندن و، زیانی زۆریشیان پێگەیاندن و کوژرا و برینداریشیان ھەیە.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال عەقید(عیسا زێوەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''سهعات 4:00ی ئهم ئێوارەیه تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی 'ست زەینەب' لەناو شارۆچكهی شنگال ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە تووندی روبەڕوویان بوونەوە و، شەرەکە كه سهعاتێك زیاتر درێژهی ههبوو، بهڵام به تێکشکانی تیرۆریستان كۆتایی هات و زیانی زۆریشیان پێگەیێندرا.
گوتیشی، لەو شەڕەدا تیرۆریستانی داعش کوژراو و برینداریان ھەبوو، بەڵام خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە بێزیان بوون.
بڵند ئیبراھیم




