به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا واز له به‌غدا بهێنێت و پشتگیری له كورد بكات

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- پاش ئه‌و نیگه‌رانییه‌ى به‌هۆی هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ر یه‌ك له رووسیاو عیراق و سووریا و ئێرانه‌وه رووى دا‌و بنكه‌یه‌كی زانیارى ئاڵوگۆڕكردنى زانیاری هه‌واڵگرى له نێوان ئه‌و چوار وڵاته‌دا به‌ناوی بنكه‌ى به‌غداى لێ كه‌وته‌وه،(د‌یڤید فیلبس) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ى بنیاتنانی ئاشتی و مافی مرۆڤ له زانكۆی كۆلۆمبیاى ئه‌مه‌ریكی له وتارێكدا له تۆڕى سی ئێن ئێن باسی ئه‌وه‌ى كردووه كه به‌غدا له‌سه‌ر حسابی هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌چێت له لایه‌ن و وڵاتانی دیكه نزیك ده‌بێته‌وه.
(دیڤێد فیلبس) پێشنیازی كردووه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكی توند به‌رانبه‌ر به‌غدا بنوێنێت و ئه‌و هاریكاری و یارمه‌تییانه‌ى خۆی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكات و پشتیوانی له راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه بكات و بكرێته بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا له ناوچه‌كه بپارێزێت له‌گه‌ڵ جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا واز له به‌غدا بهێنێت.




