له میحوەری دیجلەیشدا كۆمه‌ڵە داعشێک كوژران
__2015_10_01_h20m41s52__LB.jpg)
رۆژئاوای دیجله-KDP.info- چه‌ند تیرۆیستێك له كاتی دانان و به‌ستنی مین به پردێك لەو میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجلەدا، کەوتنە بەر ڕێژنەی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و، تێدا چوون.
سەعات 3:45 خوله‌كی ئەم دوانیوه‌ڕۆی حازرییە (١/١٠/٢٠١٥)، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا، ئەو کۆمەڵە تیرۆریستەی داعشیان تێدا برد کە خەریک بوون پردەکەی گوندی عاشق به‌رامبه‌ر دووڕێانەکەی كه‌سكێ بۆمبڕێژ بکەن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتووه، ئه‌و تیرۆریستانه به نیازی به‌ستنی مین بوون له پرده‌كه، تا له كاتی خۆیدا بیته‌قێننه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چاوی کراوەوە توانییان ئه‌و مه‌رامه گڵاوه‌ی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
١/١٠/٢٠١٥




