٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆككۆماری پۆڵۆنیا ڕه‌وشی كوردستانی بۆ شی كرایه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵۆنیا ڕه‌وشی كوردستانی بۆ سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته‌ شی كرده‌وه‌ و سه‌ركۆماریش به‌ڵێنی هاوكاریکردنی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی دا.

ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەم، زیاد ڕەئووف نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرکۆماری پۆڵۆنیا 'ئاندژێی دودا'دا کرد؛  گفتوگۆکە لە میانەی بەڕێوەچوونی کردنەوەی ساڵی تازەی خوێندن بوو لە زانکۆی یاگێلۆنیان لە شاری کراکۆڤ. سەرۆکی پۆڵۆنیا کە خۆی دەرچوو و مامۆستای ئەو زانکۆیه بووە، بە وتارێک بەشداریی بۆنەکەی کرد.

زیاد ڕەئووف لە ئاخاوتنەکەدا، سوپاسی سەرکۆماری پۆڵۆنیای کرد بۆ ناوهێنانی  بارودۆخی سەختی ئێزدی لە عێراق و  کریستیانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و داواکردنی بۆ هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی، کە لە وتارەکەی ڕۆژی دووشەممەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی پێ دا. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی بارودۆخی ئاوارەکانی بۆ سەرۆک ئاندژێی دودا باس کرد، کە ئێستا ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە پاش هەڵاتنیان لە دەست پاکتاوکرانی ئایینی و ڕەگەزی. زیاد ڕەئوف ئاماژەی دا، کە کوردستان دەرگای بە ڕووی هەموو لێقەوماوان کردەوە، بەڵام ئاستی قەیرانەکە لە هەرێمەکە ئەوەندە بەرزە، کە پێویستی بە هاوکاری زیاتری نێودەوڵەتی و پۆڵۆنیاش هەیه.

شایانی باسە سەرکۆماری پۆڵۆنیا لە بەشێکی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتی:
''لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا توندوتیژیکردن لە دیان (مەسیحی)ـەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار لە هەڵکشاندایه. هەروەها چارەنوسی سەختی ئێزیدیەکانیشمان لە یاد نەچێت کە کۆمەڵکوژ و دەربەدەر کران لە خاکی خۆیان. پۆڵۆنیا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات بۆ هەنگاونانی خێرا بە ئامانجی پاراستنی مافی کەمینەکان''.

سەرکۆمار سەرسام بوو بەو زانیاریانە دەربارەی قەیرانی مرۆیی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان. بەڵێنی کارکردنی زیاتری دا بۆ کۆمەککردنی لێقەوماوانی نیشته‌جێ هه‌رێم.

هەواڵی پەیوەندیدار