فراكسیۆنه كوردەكان دژی عهبادی ناڕهزایهتییان پیشان دا
__2015_10_01_h18m41s3__LB.jpg)
بهغدا-KDP.info- دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕۆڵی ھێزە ئەمنیەکان کرد، بەڵام ئاماژەی بە ھێزی پێشمەرگە نەکرد، فراکسیۆنە کوردەکان ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان خوێندەوە.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش باسی لە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و قوربانیەکانی نەکردووە و، تەنها باسی لە سوپای عێراق و حەشدیشەعبی کردووە، بۆیە ئێمەش ئەمڕۆ وەکو فراکسیۆنە کوردەکان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتیمان خوێندنەوە و ڕەخنەمان لە سەرۆکوەزیران گرت کە ئاماژەی بە ھێزی پێشمەرگە نەکردووە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بەیاننامەیەکمان لەبارەی سەرکەوتنەکانی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری کەرکووک ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی لە پەرلەمان بیخوێننەوە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان لە دوابڕگەی کۆبوونەوەکەی دانابوو، جا من ڕازی نەبووم و گوتم پێویستە لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممە یەکەم بڕگەی کۆبوونەوە ئەو بەیاننامەیە پێشکەش بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




