كهمال كهركووكی: ئهمڕۆ ژمارهیهك تیرۆریستی داعش دهستگیر كران
__2015_10_01_h16m15s36__HK.jpg)
ڕۆژئاوای کەرکووک -KDP.info- بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ـ دوبز ئاشکرای کرد، دوای سەرکەوتنە گەورەکەی دوێنێی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکدا، ئەمڕۆ بە سەدان خێزانی عارەب ڕوویان لە میحوەری ئەوان کردووە و لەناو ئەوانەیشدا ژمارەیەک تیرۆریست دەستگیر کران.
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ـ دوبز (د. کەمال کەرکووکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکدا ئەو سنوورە فراوانەی ئازاد کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، ئەمڕۆ بەسەدان خێزانی عارەب ڕوویان لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک کردووە و زۆرێک لەوانەیش ئاڵای سپییان ھەڵدابوو."
(د. کەمال کەرکووکی) گوتیشی، لەناو ئەو خێزانانەدا، هێزی پێشمەرگەی سەربەرزی کوردستان لە سنووری لیوای (٢) دووی قارەمان، توانییان ژمارەیەک لە تیرۆریستانی داعش دەستگیر بکەن، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە تیرۆریستن و سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن.
بڵند ئیبراھیم




