ڕاگەیێندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوه

ههولێر-KDP.info- سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێ كه، چەند هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی بەدیلگیراو لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشهوه، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راستیی هەواڵەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بهڵام خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی کە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەکانی کوردستان، رزگاریان نابێ لە سزای عادیلانەی گەلی کوردستان.
دوێنی لە هەندێک سەرچاوەی راگەیاندن، چەند هەواڵ و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو کراونەتەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی ژمارەیەک پێشمەرگەی بەدیلگیراو لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش .
سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا راستیی هەواڵەکە پشتڕاست نەکراوەتەوە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەلایەن دامەزراوە پێوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردەوە نامرۆڤانەیە پێشبینیکراوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش، و لە رابردوویشدا نموونەی ئەم تاوانانە هەبووە.
خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تیرۆریستانی داعش و هەموو ئەوانەی کە دەستیان هەیە لە ئەنجامدانی ئەم تاوانانە دژ بە پێشمەرگە و دیلەکانی کوردستان، رزگاریان نابێ لە سزای عادیلانەی گەلی کوردستان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
1/10/2015




