٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنی زەرد پڕۆژەیەك بۆ چاكسازیی ئابووری و ئیداری ئامادە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، فراكسیۆنی زەرد سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی زۆر گشتگیرە لە پێناو چاكسازیی قووڵی ئابووری لە هەرێمی كوردستاندا.

(دڵشاد شەعبان) ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "وەزارەتی دارایی بەرپرسە لە هەردوو دیوی داراییەكەی كوردستان و پلانی ستراتیژی دارایی گشتگیر، واتا پێداچوونەوەی مووچە لە لایەك و دانانی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی ئابووری لە لایەكی دیكەوە".

(شەعبان) بە پێویستی دەزانێت ئەو رۆتیناتە ئابوورییەی كە لە كوردستاندا هەیە نەمێنێت و، پلانێكی تۆكمەی ستراتیژیی ئابووری دابنرێت. بە گوتەی (شەعبان) 70%ـی ئەو 850 ملیار دینارەی مانگانەی هەرێم بۆ مووچە خەرج دەكرێت، كە زۆرینەی ئەو مووچەیە بۆ پلەكانی نۆ و هەشت و حەوتن و بە پلەكانی خوارەوە هەژمار دەكرێن، دەبێت مووچەی ئەو فەرمانبەرانە گەرەنتی بكرێت و بیمەی تەندروستی و كۆمەڵێك شتی دیكەیان بۆ دابین بكرێت.

ئەو دەشڵێت؛ وەك فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كورستان، سەرقاڵی پڕۆژەیەكی گەورەن بۆ چاكسازیی سیستمی ئابووریی هەرێمی كوردستان، پرۆژەكە سیستمی ئیداری، ئابووری و هەموو لایەنەكانی دەگرێتەوە و زۆر بەرفراوان و گشتگیر دەبێت.

روونیشی كردەوە كە؛ ئێستا كار لەسەر پڕۆژەكەیان دەكەن و دواتر كۆنفڕانسی لەبارەیەوە رێك دەخەن و بە تۆكمەیی پێشكەشی دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار