كۆنفڕانسێكی گەشتیاریی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستاندا دەبەسترێت

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت: "دەستمان بە ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە مانگی 12ـدا كۆنفڕانسێكی گەشتیاریی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستاندا ببەستین".
(نادر رۆستی) گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دەستمان بە ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی لە سەرەتای مانگی 12ـدا كۆنفڕانسێكی گەشتیاریی نێودەوڵەتی لە هەرێمی كوردستاندا ببەستین".
(رۆستی) دەشڵێت: "ئامانج لەو كۆنفڕانسە، ئەوەیە كە جارێكی دیكە بتوانین هەرێمی كوردستان و زیاتر شوێنە گەشتیارییەكان بە جیهان بناسێنین، كە لەو كۆنفڕانسەدا نوێنەری وڵاتانی جیهان و نوێنەری كۆمپانیا گەشتیارییەكان لەسەر ئاستی جیهاندا بەشداری دەكەن بۆ ئەوەی سەرنجیان ڕابكێشین گەشتیار بهێننە هەرێمی كوردستان، هەروەها سەرنجی وەبەرهێنەران ڕابكێشین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە روو لە كەرتی گەشتیاری بكەن و ئەو كەرتە زیاتر پێش بكەوێت".
ڕابین شێروانی




