٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فازڵ میرانی: دەخوازین بزانین، بریتی كۆتاییهێنان بە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكان چییە.. بژاردەكان بە ڕەهایی قبووڵ ناكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (فازڵ میرانی) سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە میانی گوتووێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردیی دەنگی ئەمەریكا، باس لە ناوهێنانی بژاردەكانی چوار لایەنەكە بە "سەیر" دەكات لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی)ـیەوە و دەڵێت، (كاك نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستانە و كەسێكی گرینگە لەناو حیزبدا، شیكردنەوەی وشەی "سەیر" مانای ئەوە نییە بژاردەكان ڕەت كرابنەوە یاخود قبووڵ كرابن.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕوونی دەكاتەوە، شتی سەیر لە بژاردەی چوار لایەنەكەدا هەیە و دەشڵێت: "بە بۆچوونی من (كاك نێچیرڤان) مەبەستی بووە بژاردەكان شتی سەیری تێدایە نەك خودی بژاردەكان سەیرن".
(میرانی) هەروەها ئاماژەیش دەدات: "من ناتوانم بڵێم ئەم بۆچوونە ڕای فەرمیی پارتی نییە، چونكە وەك گوتم (كاك نێچیرڤان) جێگری سەرۆكی پارتییە و كەسی دووەمە لە حیزبدا، بێگومان شاندی ئێمە بە شیكردنەوەی ئەم لێدوانەی (كاك نێچیرڤان) دەچێتەوە ناو كۆبوونەوەی داهاتووی پێنجقۆڵی لە شەشی مانگدا".
ئەوەیش دەخاتە ڕوو: "هیچ كام لەو بژاردانە بە ڕەهایی قبووڵ ناكەین، بەڵكە دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەكانی دیكەدا پێكەوە لێكی بدەین".
(فازڵ میرانی) گوتیشی: "حەز دەكەین ئەو لایەنانە ئەوەمان پێ بڵێن بریتی كۆتاییهێنان بە كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكان چییە؟ بەڵام بە بۆچوونی من  كۆتایهێنان وەك ڕاكردنە لە مەیدان، هەروەك چۆن تۆمەتبارێك لە لێكۆڵینەوە ڕابكات".
سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پێوەست بە بەردەوامیی كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكان، ئەوە ناشارێتەوە كە هەموو لایەنەكان خەڵكیان بێتاقەت كردووە و دەڵێت: "هەریەك لە ئێمە خەڵكمان بێتاقەت كردووە، بەڵام خەڵكی ئێمە خەڵكێكی خۆڕاگرن و هەم  لەئێمەی قبووڵ دەكەن و هەم شەڕی داعشیش دەكەن".
 

هەواڵی پەیوەندیدار