٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکهۆزەکانی فه‌للوجه:‌ هه‌ڵویستى جوامێرانه‌ى سه‌رۆك بارزانی و گه‌لى كورد له‌بیر ناكه‌ین

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ دیدارێكى نێوان (ئه‌حمه‌د كانی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندیی كوردستانی و عێراقى پارتیى دیموكراتى كوردستان و شاندێكی ئه‌نجوومه‌نى گشتی شێخی هۆزه‌كانی فه‌لـلووجه‌ باس له‌ بارودۆخى ئه‌مڕۆى عیراق و ناوچه‌كه‌ كرا .

شانده‌كه‌ سوپاسى (سه‌رۆك بارزانی) و حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیان كرد كه‌ به‌ سینگێكی فره‌وانه‌وه‌ پێشوازییان له‌و هه‌موو ئاواره‌و لێقه‌وماوه‌ى شه‌ڕى داعش كردووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراقه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان.


دووپاتیشیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵویسته‌ جوامێر و مه‌ردانه‌ىەی (سه‌رۆك بارزانی) و گه‌لى كورد له‌بیر ناكه‌ن. راشیانگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ عێراق ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان ئارامگه‌ و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ى ئاواره‌كانه‌ و به‌ ئاسووده‌یی لێى ده‌ژین. هاوكات ستایشی رۆڵى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیان له‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆریستانی داعش كر

هەواڵی پەیوەندیدار