كۆریای باشوور لە هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێ
__2015_09_30_h17m17s18__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- سهرۆكوهزیرانی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی كۆریای باشوور له عێراق كرد و، لهدیدارهكهدا باڵیۆزی كۆریای باشوور جهختی له هاوكارییكردنی وڵاتهكهی بۆ ههرێم بهشیوهیهكی بهردهوام كردهوه.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (جۆنگ وۆن چۆ) باڵیۆزی كۆریای باشوور لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا باڵیۆزی كۆریای باشوور لە عێراق دڵخۆشیی خۆی بە سەردانی هەرێمی كوردستان دەربڕی و مەبەستی سەردانەكەیشی خستەڕوو كە بۆ گەیاندنی هەندێك كۆمەك و هاوكاریی حكوومەتی كۆریای باشوور بوو بۆ ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی لە ترسی تیرۆر ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
ڕێز و سوپاسی خۆیشی پێشكەش بە خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە توانیویانە لەو بارودۆخە قورسەی هەرێمی كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت، پێشوازی لەو ژمارە زۆرەی ئاوارە و پەنابەران بكەن و هاوكاری و خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش بكەن و ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و دەستخۆشی لە سەركەوتنەكانیان كرد. هەروەها تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور و جەختی لە بەهێزتركردنی پەیوەندیییەكان كردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەو سەردانەی باڵیۆز و هاوكارییەكانی حكوومەتی كۆریای باشوور بۆ بەهاناوەهاتنی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كرد و جەختی لەوە كردەوە كە حكوومەتی هەرێم بایەخێكی زۆر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆریای باشوور دەدات بە تایبەتی كە كۆریا لە سەرەتای ئازادكردنی عێراق لە دیكتاتۆریەت، لە هاوكارییكردنی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو.
هەروەها هیوای بەردەوامی و زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشووری خواست و ئامادەییی حكوومەتی هەرێمیشی بۆ هەر هاوكاری و هەماهەنگییەك لەگەڵ كۆریای باشوور دەربڕی. هەروەك تیشكی خستە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە كە بارگرانییەكی زۆری بۆ هەرێم دروست كردووە.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دژی تیرۆرستانی داعش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.




