سودان: ههرێمی كوردستان سهروهرییهكی مێژووی تۆمار كردووه
__2015_09_30_h16m13s53__HK.jpg)
ههولێر-KDP.info- (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە (یاسین عێوەز) کونسوڵی گشتیی سودان لە هەرێمی کوردستان كرد و لهدیدارهكهدا (یاسین عێوەز) رایگهیاند كه هەرێمی کوردستان بووەتە دورگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سووریا و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و بەو چەندەیش هەرێمی کوردستان سەروەرییەکی مێژوویی تۆمار کردووە.
ئەمرۆ چوارشهممه 30/9/2015 (مەسروور بارزانی) راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە (یاسین عێوەز) کونسوڵی گشتیی سودان لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا کونسوڵی سودان رۆشنایی خسته سەر گرینگیی پێوهندییەکانی هەرێم و وڵاتی سودان و ئاماژەی بەوەدا، کە وڵاتەکەیان وەک فاکتەرێکی گرینگی سەقامگیری دەڕوانێتە هەرێمی کوردستان، بۆیە بەلایانەوە گرینگە پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان بدەن. هەر لەم بوارەدا کۆنسوڵی سودان ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان بووەتە دورگەیەکی ئارام بۆ پەنابەرانی سووریا و ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و بەو چەندەش هەرێمی کوردستان سەروەرییەکی مێژوویی تۆمار کردووە. هەروەها بەرێز عەوێز ڕۆڵی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی بە بەرز نرخاند، کە توانیویانە ئاساییشی هەرێمی کوردستان لەم ناوچە پڕ لە کێشەیە بپارێزن.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی کیشوەری ئەفریقییا و لەم نێوەندەشدا چاوەڕوانی ئەوەیان لە گشت وڵاتانی دۆست هەیە، کە لە جەنگی دژ بە داعش یارمەتیی هەرێمی کوردستان بدەن، چونکە داعش مەترسییەکی نێودەوڵەتییە بۆیە دەبێت گشت وڵاتان هاوکار بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشەیە.
لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە، کە کێشەکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێن. لەم بوارەشدا کۆنسوڵی گشتی سودان ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتەکەیان لەگەل باشووری سودان کرد و ئاواتی خواست کە لەم دەڤەرەشدا بە لێکتێگەیشن و سینگفراوانییەوە گەلانی ناوچەکە رێز لە ویست و ئیرادەی یەکتر بگرن.




