محەمەدی حاجی مەحموود گرینگی شوێنه ئازادكراوهكان دهخاته ڕوو
__2015_09_30_h16m8s36__LB.jpg)
كهركووك -KDP.info- سکرتێری حزبی سوسیالدیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، ئەو پلانەی ئەمڕۆ دانرابوو 100% جێبەجێ کراوە و تا ئێستایش شەڕ بەردەوامە، کە لەو شەڕەدا زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر تیرۆرستان کەوتووە.
(محەمەدی حاجی مەحمود) سکرتێری حزبی سوسیالیستدیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پلانەی ئەمڕۆی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە هاوپەیمانەکان، بە باشی جێبەجێ کراوە و، زیاتر لە 200 کیلۆمەتری دووجا ئازاد کراوە؛ زیاتر لە 12 گوند ئازاد کراون و شەڕەکەیش هەر بەردەوامە."
(محەمەدی حاجی مەحمود) باسی لە گرنگیی ئازادکردنی ئەو گوندانە کرد و گوتی: "ئەو گوندانەی ئازاد کراون، کەوتوونەتە سەر شەقامە سەرەکییەکەی حەوێجە و ڕیاز و تەلوەرد و کەرکووک، کە ئەو شەقامە کەرکووک و مووسڵ پێک دەبەسێتەوە و ئیدی كهركووك بهتهواوی له مهترسی دوورخرایهوه."
سکرتێری حزبی سوسیالدیموکراتی کوردستان، دەیشڵێت: "ئێستا هێزی 'مینوتەقەمەنی'هەڵگر لە ناوچەکە خەریکی هەڵگرتنەوەی مین و تەقەمەنین لەو گوندانەی ئازاد کراون.
ڕابین شێروانی




