٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌په‌له‌.. پێشمه‌رگه‌ زیاتر له ‌سه‌د داعشی كوشت

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی ھێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆریستانی داعش ٢٨ کم چوارگۆشە لە داعش پاکەوە کرا و زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستیش کوژراون.

(حوسێن یەزدانپەنا) فەرماندەی ھێزەکانی  پارتی ئازادی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات پێنجی بەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە دەستیان کردە ھێرش لە چەند قۆڵێکەوە بۆ سەر تیرۆرستانی داعش؛ سەرەڕای ئەوەی داعش مینێکی زۆریان دانابووەوە و خۆشیان لە دوای مینەکانەوە بەرگرییان دەکرد توانیمان بە لێزانانە پێشڕەوی بکەین و گوبەیبە بگرینەوە کە سەربازگەیەکی گەورەی داعش بووە لە ناوچەکەدا."


(حوسێن یەزدانپەنا) گوتیشی، توانراوە ٢٨ کم چوارگۆشە لە داعش پاکەوە بکرێت و ئەو پلانەی دانرابوو جێبەجێ کراوە و، تەنها مەنسووریە ماوە و ئێستا بەشێکی کەمی داعشی تێدا ماوە و بەرگری دەکەن و، لە ماویەکی نزیکدا ئەوەش ئازاد دەکرێت و کۆتایی پێدێت.

ڕوونیشی کردەوە، ئێستا ھیچ مەترسیەک لەسەر کەرکووک نەماوە و ھێزی پێشمەرگە بیست کیلۆمەترێک لە حەویجە نزیک بوونەتەوە.
(یەزدانپەنا) ئەوەشی خستە ڕوو، لەو ھێرشەی ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ تیرۆریستی داعش بە تۆپخانەی ھێزی پێشمەرگە و، بۆمبی فڕۆکە جەنگیەکان کوژراون.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار