٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا 22 كیلۆمه‌ترێك له‌ حه‌ویجه‌ دووره‌

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  لەو هێرشه‌ی پێشمه‌رگه‌ کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میحوەری رۆژئاوای كەركووك دەستیپێكردووە، توانراوه‌ 12 گوند ئازادبكرێن و پێشمەرگەیش 22 كلیۆمەترێك لە حەویجەوە دوورن".

(محەمەد حاجی محموود) سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رووداو گوتوویه‌تی كه‌، لەو هێرشەی ئەمڕۆ 30/9/2015 دەستیان پێكردووە، تائێستا 12گوندیان ئازادكردووه‌ و "پلانی گرتنی 19 گوندیش داڕێژراوە كه‌ 12 یان تا ئێستا ئازادكراوون".

كاكه‌ حه‌مه‌ گوتیشی، هەرچەندە ئێستا پلانی گرتنی قەزای حەویجەیان نییە، بەڵام وەك ئەو گوتی "نزیكەی 22كیلۆمەترێك هێزەكانی پێشمەرگە لەو قەزایەوە دوورن".

هەواڵی پەیوەندیدار