٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمه‌رگه‌ له‌ راوه‌دوونانی داعش به‌رده‌وامه‌

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاواى كه‌ركووك-KDP.info-  له‌باشووری رۆژئاوای كه‌ركووكدا پێشمه‌رگه‌ 9 گوندی ئازادكرده‌وه‌ و له‌ڕاوه‌دوونانی داعشانیشدا به‌رده‌وامن.

عه‌مید( سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوبه‌رى پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كانى كه‌ركووك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه‌، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـى گوت: "هیزه‌كانى پێشمه‌رگه ‌له ‌ڕاوه‌دوونانى تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامن و له‌ سنوورى میحوه‌رى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووكدا له‌ پێشڕه‌ویدان، تا ئیستایش 9 گوند ئازادكراوه‌.

(سه‌رحه‌د قادر) گوتیشی: "داعش كوژراو برینداری زۆری هه‌یه‌ كه‌ دواتر ئاماره‌كه‌ی راده‌گه‌ینرێ.

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار