٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکەوە، پێشمەرگە هێرشی فراوانی بەرپا کرد

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info-  ئەم بەیانییە، ھێرشێکی فراوان لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوه‌ بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە میحوەری رۆژئاوای کەرکووکەوە دەستی پێکردووە و چەند گوندێکیان ئازاد کردوون و، هەروا بەرەوپێش دەچن.

عه‌قید (باپیر شێخ وه‌سانى) فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 4ـى لیواى 11ـى هێزه‌كانى پێشه‌رگه‌ له‌ سنوورى رۆژئاواى كه‌ركووك له‌ میحوه‌رى 5، به ‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـى راگەیاند: "له‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌عات 6و نیو هێزه‌كانى پیشمه‌رگه‌ له‌ پێنج قۆڵه‌وه‌ هێرشیان ده‌ست پێ كردووه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ دیارى كراون.

 
(وه‌سانى) گوتیشی: "له‌ سنوورى خۆمان، گوندى كواجى كوردیمان رزگار كردووه‌ و به‌ره‌و‌ گونده‌كانى تر به‌رێوه‌ین بۆ ئازادكردنى له‌ سنووره‌كانى تریش، گوندى گوبیبه‌ش‌ نزیكه‌ له‌ ئازاد كردن.
 
له‌لاى خۆشیه‌وه‌ موقه‌ده‌م (نه‌جات سلێمان) له‌ جموجۆڵى لیواى 10ـى هێزى پێشمه‌رگه‌ كه‌ به‌شداره‌ له‌ هێرشه‌كه‌ى ئه‌مرۆ، به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند: "له‌و ‌ قۆڵه‌ى كه‌  بۆمان  دیارى كرابوو به‌پێى پیلانه‌كه‌ هه‌موویمان ئازاد كردووه‌ تا به‌رزاییه‌كانى غه‌ڕه‌ كه‌ شوێنێكى ستراتیژییه. 
 
فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بۆ پشتیوانیی لە پێشمەرگە، پێگە و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچەیەدا دەکەنە ئامانج.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار