٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكکۆماری پۆڵۆنیا لە کۆڕبەنده‌كه‌ی یوئێندا، باسی چارەنووسی ئێزدییەکانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

نیویۆرك-KDP.info-  سەرۆكکۆماری پۆڵۆنیا (ئاندژێی دوودا)، له‌ کۆڕبەنده‌كه‌ی یوئێندا رایگه‌یاند، ناتوانین چارەنووسی سەختی ئێزدییەکان و کریستیانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە یاد بکەین.

سەرۆكکۆماری پۆڵۆنیا (ئاندژێی دوودا)، لە یۆبێلی حەفتایەمینی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی گرینگترین کێشەکانی ئێستای جیهانی کرد، بە تایبەت تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هاوكات بە ناوی وڵاتی پۆڵۆنیاوه‌، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد، بۆ کردەی دەستبەجێ لە پێناوی پاراستنی کەمینە ئایینییەکان.


وتارەکەی سەرۆك (ئاندژێی دوودا) دەنگێکی فراوانی دایەوە لە کۆڕبەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. شایانی باسە، سەرۆكی پۆڵۆنیا کەمێك دوای سەرۆکی ئەمه‌ریکا (باراك ئۆباما) وتارەکەی خۆی پێشکەش کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار