YPG ده‌ڵێت شه‌ڕی سووپای ئازاد ناكات.. گرووپه ئیسلامییه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن

حه‌له‌ب-KDP.info- یه‌په‌گه، باڵی سه‌ربازیی پارتیی یه‌كێتیی دیمۆكرات(په‌یه‌ده)، كه ئێستا له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوودی شاری حه‌له‌ب ئاماده‌یی هه‌یه، به گوته‌ی چه‌ند گرووپێكی ئیسلامی، گوایه دوێنێ دووشه‌ممه، ده‌روازه‌ی شێخ مه‌قسوودی كرده‌وه كه، هه‌ردوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆیان تێیدا باڵاده‌ستن و ئه‌و ناوچانه‌یش كه ده‌كه‌ونه نێوه‌راستی شاره‌وه و هێزه‌كانی سوپای سووریای لێ جێگیرن؛ ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی تووندی گرووپه ئیسلامییه‌كان به دوای خۆیدا هێنا، هه‌ربۆیه ناوچه‌كانی یه‌په‌گه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
هه‌رچی سه‌ركردایه‌تیی یه‌په‌گه‌یشه، له به‌یاننامه‌یه‌كیدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و گه‌مارۆ خنكێنه‌ر و بۆردوومانه ڕه‌مه‌كییه‌ی كه به‌ره‌ی نوسره، ئه‌حراری شام، لیوای سوڵتان موراد و بزووتنه‌وه‌ی نووره‌ددین زه‌نكی به پشتیوانیی هه‌واڵگریی توركیا به‌رپایان كردووه، كه دواجار خه‌ڵكی سڤیل ده‌كاته قوربانی، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین.
به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌په‌گه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ سوپای ئازادی سووریا خۆ به برا ده‌زانن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یشیان هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه بووه، ئاماژه‌یشی داوه، ''شه‌ڕی سوپای ئازادی سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌مه خزمه‌ت به داعش و، ئه‌وانه ده‌گه‌یێنێ كه له هه‌وڵی نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوانماندا.''
ئه‌مه له كاتێكدایه كه، به‌ره‌ی نوسره و گرووپه ئیسلامییه‌كانی دی، ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر بێت و یه‌په‌گه ئه‌و ده‌روازه‌یه بكاته‌وه و گوێ له ئێمه نه‌گرێ، ئه‌وا له هه‌ر كاتێكدا بێ، به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یاندا ده‌ده‌ین و تێكیانده‌شكێنین.
پاش ئه‌و گرژییه‌ی نێوان یه‌په‌گه و به‌ره‌ی شام، ئه‌وی دووه‌میان، به ته‌واوی له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسوود پاشه‌كشه‌ی كردووه، به‌ڵام له ئێستادا، به‌ره‌ی شام و گرووپه ئیسلامییه توندڕۆكانی دی، خۆیان له‌و ده‌وره مه‌ڵاس داوه كه یه‌په‌گه‌ی تێدان.




