په‌رله‌مانی عێراق بۆ پاڵپشتی پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا

بەغدا-KDP.info- ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی پیشان دا له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ پێكهات لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له باره‌ی پێداویستیه‌كانیان.
ئەندامی كورد له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سیروان سیرینی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا 224 په‌رله‌مانتار ئاماده بوون؛ سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بڕیارێكی خسته ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك بهێنرێت کە لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی پاڵپشتی و هاوكاری حهشدیشهعبی بكه‌ن بۆیه پێمان زوڵمێكی گه‌وره بوو هه‌ستاین به نووسینێك كه تێدا ڕۆڵی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان باس كرد له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا قوربانییەکی زۆری داوه و پێویسته پیشمه‌رگه به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشا بكرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسراوه كۆمه‌ڵێك واژۆمان كۆ كرده‌وه و دامانه ده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و، ڕه‌زامه‌ندییان نیشان دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی پیشمه‌رگه و ئاساییش زیاد بكرێت له‌و لیژنه‌یه‌ی كه دروست كرا تا وه‌كو له ڕووی لوجیستیک و ماددی و كەلوپەلی سەربازی هاوكاری بكرێن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
نەشوان بەرزنجی




