مه‌سروور بارزانی، له خه‌مساردیی حكوومه‌تی به‌غدا نیگه‌رانه
__2015_09_29_h18m7s57__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشوازی كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكادا له هه‌ولێر، نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر كه‌موكوڕتی له یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان و بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده ده‌ستوورییه‌كانی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و باره دارییه گرانه دا، كه له ئاكامی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ره ناوخۆییه‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29/9/2015 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (ماتیاس میتمان) كونسووڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كرا بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له داهاتوو دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش ئه‌نجام ده‌درێن و هه‌ردوولا دووپاتیان له به‌هێزكردنی زیاتری توانای هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر كه‌موكوڕتی له یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان و بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، عێراق پابه‌نده ده‌ستوورییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و باره دارییه گرانه دا، كه له ئه‌نجامی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ره ناوخۆییه‌كان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی ئارام له هه‌رێمی كوردستان دروست بووه.
له‌باره‌ی كه‌موكوڕتی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كونسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، سوپای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كارده‌كات بۆ رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی كاروانی یارمه‌تیی و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر و كارا بمێنێته‌وه.
له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرینگی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی گشتی له رێگه‌ی دیالۆگ و سازان كرده‌وه.




