له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و قاره‌مانه‌تیی پێشمه‌رگه، فیلمێك دروست ده‌كرێت
__2015_09_29_h16m34s27__LB.jpg)
چیای زاوا-KDP.info- فیلمێك له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال به ناوی ( ڕه‌شه‌با) دروست ده‌كرێت.
(شێخ شامۆ) سه‌رۆكی بنگه‌ی لالش به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له چیای زاوا فیلمێك له‌سه‌ر كاره‌ساتی شنگال و ڕۆڵ و قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ناوی (ڕه‌شه‌با) دروست ده‌كرێت، ئێستا فیلمه‌كه له قۆناغی كۆتاییدایه، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و (عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌ستی پێ كرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا (عه‌لی عه‌ونی) په‌یڤێكی پێشكه‌ش كرد، له په‌یڤه‌كه‌ی دا ده‌ست خۆش له ده‌رهێنه‌رانی فیلم كرد، ئه‌و كاره‌ی به باشی له‌قەڵه‌م دا، باسی كاره‌ساتی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كان و خۆڕاگیری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد."
گوتیشی: "ئه‌و فیلمه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتووه، ئه‌و فیلمه ده‌ربڕین له خه‌م و ئازاری كوردانی ئێزدی ده‌كات، سینه‌ما ده‌رگایه‌كی دنیایه و ده‌بێته په‌یامێك بۆ هه‌موو جیهان و، ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی هاتوونه پیشانی هه‌موو جیهان ده‌درێن، ئێمه‌یش وه‌ك بنكه‌ی لالش زۆر هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌مان كردووه و، له داهاتوویشدا هاوكار ده‌بین، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین چونكه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ میلله‌تی كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی و بۆ كوردانی ئێزدی به تایبه‌تی".
ڕابین شێروانی




