هه‌ده‌په لە هەمووان زیاتر كاندیدی گۆڕیوه
__2015_09_29_h16m9s52__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا 4 پارته سه‌ره‌كییه‌كی توركیا كه‌مترین گۆڕانكارییان له لیستی كاندیدەكانیاندا كردوه و ئه‌وه‌ی زۆرترین كاندیدی گۆڕیبێ هه‌ده‌په‌یه.
له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا هه‌ر 4 پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی توركیا به گوێره‌ی ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان ده‌نگیان هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی براوه ئاكه‌په نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت و هه‌روه‌ها بۆ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه توركیا پێی نایه ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه كه ته‌نیا 33 ڕۆژی ماوه.
4 پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی توركیا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆیان له لیستی كانده‌ده‌كانیان نه‌كردوه، واته ئه‌و كاندیدانه‌ی له 7ی حوزه‌یراندا كاندید كرابوون هه‌مان كاندیدن و ته‌نیا گۆڕانییەكی كه‌م نه‌بێت.
به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، گۆڕانكاری له لیستی كاندیدان به‌م شێوه‌یه‌یه.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په 5 كاندیدی گۆڕیوه. پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په 13، پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی مه‌هه‌په 13، پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په 18 كاندیدی گۆڕیوه. به‌مه‌یش ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ده‌په زۆرترین كاندیدی گۆڕیوه.
ئه‌گه‌رچی وا بڕیاربوو كه هه‌ده‌په هه‌موو ئه‌و كاندیدانه بگۆڕێت كه له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یراندا نه‌یانتوانی بچنه په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو و ته‌نیا 18 كاندیدی گۆڕیوه و یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌یش توانی بچێته په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداریی له حكوومه‌تی كاتی توركیادا نه‌كرد و بڕیاری حزبی جێبه‌جێ نه‌كرد، بۆیه دووباره كاندیدیان نه‌كرده‌وه، ئه‌ویش (له‌ڤه‌نت توزه‌ل) بوو.




