گه‌شتیارێكی زۆر ڕوویان له شه‌قڵاوه كردووه
__2015_09_29_h16m8s24__LB.jpg)
شه‌قڵاوه-KDP.info- له ماوه‌ى ته‌نها پێنج ڕۆژدا زیاتر له 3هه‌زار گه‌شیار ڕوویان له شه‌قڵاوه كردووه و ماونه‌ته‌وه.
(هه‌ژار مسته‌فا ڕه‌شید) بەڕێوەبه‌رى گه‌شتوگوزارى شه‌قڵاوه به ماڵپەڕی فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "له 24ـەوە هەتا 28ـی ئه‌م مانگه واته له ماوه‌ى پێنج ڕۆژ له ناو چه‌ژن 3361 گه‌شتیار ڕوویان له شاروچكه‌ى شه‌قلاوه كردووه بۆ گه‌شت و له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێر ماونه‌ته‌وه ئه‌مه جگه له‌وانه‌ى له ماوه‌ى یه‌ك ڕۆژ هاتوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وە."
بەڕێوەبه‌رى گه‌شتوگوزارى شه‌قڵاوه ئاماژه‌یشی دا: "له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌دای 30 هاتنی گه‌شتیار بۆ شه‌قڵاوه به‌راورد به جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان، زیادی كردووە."
(هه‌ژار) گوتیشی: "له شه‌قڵاوه هوتێل و موتێل زۆرن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سێ به‌شیان ئاواره‌كانی لێ نیشته‌جێن و ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه ماونه‌ته‌وه بۆیه به گه‌شتیار هه‌ژمار ناكرێن."
نه‌شوان به‌رزنجى




