٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌ میحوەری مەخمووره‌وه‌، مۆڵگەکانی داعش ئاگرباران كران

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info-  گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور ڕایگه‌یاند، بەھۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانانه‌وه‌ بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە میحوەری مەخموور، زیانی زۆر بە تیرۆریستانی داعش گەیێندراوە و کوژراو و برینداریشیان ھەیە.

گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور (ئەحمەد ئەنوەر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، پاڵپشت بە زانیارییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە چری مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشانیان لە گوندی میکۆک -25کم لەرۆژئاوای مەخموور- و ھەروەھا ناحیەی گەیارەیان بۆردوومان کرد.

(ئەحمەد ئەنوەر) گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، زیانی زۆر بە تیرۆریستانی داعش گەیێندراوە و کوژراو و بریناریشیان ھەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت ژمارەیان چەندە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار