شه‌ڕی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ت، منداڵێكی 9 ساڵانی كرده قوربانی

ئامه‌د-KDP.info- دوێنێ دووشه‌ممه، له ناوچه‌ی بیسمیل له ئامه‌د، له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیادا، (ئه‌له‌ف شیمشه‌ك)ی ته‌مه‌ن 9 ساڵ بووه قوربانی و گیانی له ده‌ست دا. هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یخاته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه و، په‌كه‌كه‌یش ده‌ڵێت به ده‌ستی سه‌ربازی تورك كوژراوه.
دوێنێ منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵان بووه قوربانیی نێوان شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه، ئه‌و له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی ماڵی خۆیان گولله‌ی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه گولله‌ی كام لایه‌ن بووه گیانی له (ئه‌له‌ف) ستانده‌وه.
زۆرێك له میدیاكانی توركیا هۆكاری گیانكه‌ده‌ستدانی (ئه‌له‌ف) ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی په‌كه‌كه و ئاماژه‌یان داوه، كه گولله‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ر ئه‌و منداڵه كه‌وتووه، به‌ڵام رۆژنامه‌ی (سۆل)ـی توركی به پێچه‌وانه‌وه پێی وایه، كه له ئه‌نجامی دانانه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمۆبێلێكی سه‌ربازیی توركیا و برینداربوونی 3 سه‌ربازی تورك، له‌وكاته‌دا سه‌ربازه‌كان ته‌قه‌یان كردووه و گولله به‌ر له (ئه‌له‌ف) كه‌وتووه و گیانی له ده‌ست داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) له پۆستێكیدا كه له تویته‌ردا بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه (ئه‌له‌ف) به ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه نه‌كوژراوه، به‌ڵكو سه‌ربازانی تورك لێیانداوه.
(یوكسه‌كداغ) ئاماژه‌ی داوه كه ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی خۆی بشارێته‌وه، كوشتنی (ئه‌له‌ف)ـی خستووه‌ته سه‌ر په‌كه‌كه، به‌ڵام دیاره كه ئه‌وان لێیان داوه. ئه‌و ئیدانه‌ی كوشتنی (ئه‌له‌ف)ـی كرد. هه‌ر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ی، چه‌ند میدیایه‌كی نزیك له حكوومه‌ت هێرشی توندیان كرده (یوكسه‌كداغ).
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا له ناوچه‌ی بیسمیل زۆر توند بووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، هاتوچۆ له‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه كرا و تاوه‌كو ئێستایش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
كارزان گلی




