سه‌رۆك بارزانی وره‌ی دایه‌وه به‌ر مه‌سیحییه‌كان.. قه‌داسه‌تی پاتریاركی ئاشوورییه‌كان له هه‌ولێر گیرسایه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئاشوورییه‌كان له جیهاندا، رووداوێكی جیهانییه؛ كه ئیدی وه‌ك مێژوونووسان ده‌ڵێن، 'پاپای ئاشوورییه‌كان' گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌نیسه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانه كه نیشتیمانه چۆڵ نه‌كه‌ن، هاوكات پێزانینی مه‌سیحییه‌كانیشه كه به هیمه‌تی (سه‌رۆك بارزانی) و پێشمه‌رگه، مه‌سیحییه‌كان له ژیانێكی ئارامدان.
مه‌سیحییه‌كان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئاشوورییه‌كان له جیهاندا بۆ هه‌ولێر گه‌لێك خۆشحاڵن و، به رووداوێكی جیهانیی ناو ده‌به‌ن، چونكه دوای 82 ساڵ جارێكی دی سه‌ركردایه‌تیی ئایینی ئاشوورییه‌كان گه‌ڕاێندرایه‌وه هه‌ولێر.
ئومێدێکە بۆ ئاشوورییەکان
ئەمینداری گشتیی حیزبی بەیت نەھرەینی دیموکرات (رۆمیۆ ھەکاری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''گەڕانەوەی کورسیی پاتریارکی کڵێسا‌ی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ھەرێمی کوردستان، له چەندین ڕووه‌وه گرینگی ھەیە، چونکە ئێمە بۆشایێکی پاتریارکمان ھەبوو، چونكه پێنج مانگ ده‌بوو پاتریارک (مارتخان)ی چواره‌م کۆچی دوایی کرد؛ دواتر بە ھیمەتی پیاوانی ئایینی و خوا، توانرا پاتریارکێکی دیکە بە ناوی مارگورگیسی سێیەم (سلێوا) دابنرێت، ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کورسیی پاتریارک پاش 82ساڵ بگەڕێندرێتەوە بۆ ھەرێم، بێگومان ئامادەبوونی خۆی لەناو خەڵک و رووداوەکان، ئومێدێکە بۆ ئاشوورییەکان، چونکە ئێمە رووبەڕووی دڕندەترین گرووپ بووینەوەته‌وه کە داعشه و، جگە لەمه‌یش، خەڵکی ئێمە کۆچ دەکەن، بۆیە ئەمە رۆڵێکی پۆزەتیڤی لەمبارەیەوە دەبێت.''
(رۆمیۆ ھەکاری) گوتیشی، ''گەڕانەوەی ئەم کورسییە، داواکاریی ھەموومان بووە و، ھەڵمەتێکی گەورەیش دەستی پێ‌کردبوو، سەره‌ئەنجام توانرا بگەڕێندرێتەوە.''
(ھەکاری) جەخت ده‌كاتەوە، ''گەڕانەوەی ئەو کورسییە گەورەتین رووداو دەبێت لە ڕووی ئایینی و سیاسییەوە بۆ ئاشوورییەکان، چونکە چەندین پاتریارکی ئاشووری لەسەر پرسی نەتەوایەتی شەھید کراون، بۆیە جگە لەوەی پاتریارک لایەنی ئایینی ده‌پارێزێ، لایەنی سیاسی و نەتەوایەتیی خۆیشی پاراستووە.''
تەکیدکردنەوەیە بۆ ئەو پێکەوەژیانەی لە ھەرێم ھەیە
هاوكات ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پێکھاتەی مەسیحی (وەحیدە یاقۆ ھورمز) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "گەڕاندنەوەی ئەو کورسییە بۆ ھەولێر گرینگییەکی زۆری بۆ ھەرێم و بە تایبەت بۆ ئاشوورییەکان ھەیە، چونکە ئەمە 82 ساڵە ئەو کورسییە لە دەرەوەیە، بۆیە گەڕانەوەی کارێکی مێژووییە، ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە، لە ھەرێمی کوردستان پێکەوەژیانی ئایینی ھەیە.''
رۆڵی (سه‌رۆك بارزانی) له پاراستنی پێكهاته‌كانی كوردستان به توركمان و مه‌سیحی و به ئایینزاكانی دیكه‌یشه‌وه، هه‌میشه وایكردووه كه هه‌رێم ببێته شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی گشت نه‌ته‌وه و پێكهاته و ئایینزایه‌ك، هه‌روه‌ك (وەحیدە یاقۆ ھورمز) ده‌ڵێ، ''مەڕاسیمی دانانی پاتریارک بە بایه‌خی سەرۆکی ھەرێمی كوردستان و، ئاماده‌بوونی سەرۆکی حکوومەت زۆر گرینگی خۆی بۆ ئێمە ھەیە، چونکە ئەمە شتێکی نوێ نییە، بەڵکو ئەمە تەکیدکردنەوەیە بۆ ئەو پێکەوەژیانەی لە ھەرێم ھەیە، چونکە سەرۆکی ھەرێم گرینگی بە ھەموو ھەرێم دەدات و، مه‌سیحییه‌كانیش له‌و بازنه‌یه‌دا هه‌میشه جێگه‌ی بایه‌خی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسانه.''
ده‌گوترا كه مه‌سیحییه‌كان وه‌ك چۆن عێراق جێ ده‌هێڵن، ئیدی خاكی هه‌رێمی كوردستانیش جێ ده‌هێڵن، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و، ئه‌وه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی ئاشوورییه‌كان كه له جیهاندا به رووداوێكی گه‌وره دانرا، دڵنیایی دایه گشت جیهان، كه هه‌رێمی كوردستان شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی گشت پێكهاته‌كانه. له‌باره‌ی گرینگی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م كورسییه، چالاکوان لە بواری پێکەوەژیانی ئایینی (مەریوان نەقشبەندی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی، ''گەڕانەوەی ئەو کورسییە بۆ ھەرێمی کوردستان، گرینگییەکی ئێکجار زۆری ھەیە، چونکە سەرەتا ئەو کورسییە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوو، بەڵام بە ھۆی شەڕ و ئاژاوە و ململانێی سیاسییەوە، گوازترایەوە بۆ ئەمەریکا، بۆیە لەئێستادا کە خەڵک له هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی نائومێدن، ژماره‌یه‌ك گه‌نج روویان له ده‌ره‌وه كردووه و قه‌یرانێكی وه‌ك دارایی و شه‌ڕی داعش‌یش هه‌یه، ڕێك له جه‌رگه‌ی ئه‌م رووداوانه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی كورسیی ئاشوورییه‌كان، به جیهان ده‌ڵێ، كه هه‌رێم دوارۆژی گه‌شه و شوێنی پێكه‌وه‌ژیانه.''
گورزێکی گەورە لەو کەسانەیه کە گرەویان لەسەر دەکرد، ھەرێم بۆ تیرۆریستان جێ دەھێڵن
ئه‌و ئاماژه‌یشی دا، ''لە مەڕاسیمی دانانی قه‌داسه‌تی پاتریارک لە وتارەکەیدا، زۆر دڵخۆش بووم کە پاتریارک زۆر جار سوپای پێشمەرگەی کرد و، جگە لەوەیش سوپاسی سەرۆکی ھەرێمی کرد کە ئەو ھۆکاری ئەوەیە دڵنیاییان پێ بدات مەسیحییەکان لە ناوچەکە بمینێنەوە و کورسییەکەیان بگەڕێننەوە بۆ ھەرێم.''
(نەقشبەندی) ڕوونیشی کردەوە، ''گەڕانەوەی ئەو کورسییە چەند مەغزایەکی ھەیە، لەوانە ئایینیی و کۆمەڵایەتی کە ھەرێم نموونەی پێکەوەژیانە و، ئەو بەڵێنانەی سەرکردایەتیی کورد بەتایبەت (سەرۆک بارزانی) بردوویەتی سەر، ئەوان متمانەی پێدەکەن و، لەلایەکی دیکەیشەوە بۆ گورزێکی گەورە لەو کەسانەیه کە گرەویان لەسەر دەکرد، ھەرێم بۆ تیرۆریستان جێ دەھێڵن.''
كورسیی كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له جیهان، له دیتی مێژوونووس و شاره‌زایانی رووداوه‌كانی مێژوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوین، وه‌ك كورسییه‌كی ڤاتیكان لێی ده‌ڕوانرێ، كه ئه‌م كورسییه‌یش بۆ ئاشوورییه‌كان وه‌ك 'پاپای ئاشوورییه‌كان' وایه.
له‌باره‌ی ڕه‌هه‌نده مێژووییه‌كه‌یشییه‌وه شارەزای بواری مێژوو (د.سەلام خۆشناو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''کڵێسا‌ی رۆژھەڵات، کاتی خۆی بارەگاکەی لە عێراق بوو، لە ساڵی1933گوازترایەوە بۆ ئەمەریکا و کەنەدا، تاوەکو ئێستا 120چاودێری ھەبووە و، کۆچی دواییان کردووە و زۆرینەشیان کورد بوون، پێش ئەوەی پاتریارکی نوێ دیاری بکرێت، (ماردنخا) پاتریارک بوو، کە خەڵکی گوندی دەربەندۆک بوو لە ناوچەی ھەریر، بەڵام لە دوای ئەوەی کۆچی دوایی کرد، لە دھۆک کۆ بوونەوە و بڕیا ردرا، ئەو کلێسایە بگەڕێتەوە بۆ ھەولێر.''
وەکو پاپای ئاشوورییەکانە لە ھەرێمی کوردستان
(د.سەلام خۆشناو) ڕوونتری ده‌كاته‌وه، ''ئەو کڵێسایە لە ساڵی1964بووە دوو بەش، کڵێسا‌ی رۆژھەڵاتی و کڵێسا‌ی ئاشووری رۆژھەڵات ئێستا بوونەته‌وه یەک، ھەروەھا (لویساکۆ) کە ئێستا سەرۆکی ئەساقیفەی عێراقە و لە کەرکووک دادەنیشی، زۆر ھەوڵی دا کاسۆلیکی و کڵێسا‌ی رۆژھەڵات ببنەوە یەک و، سەرۆکی ئەبرەشی مووسڵ زۆر ھەوڵی دا و باسی لەوەکرد، خەڵک وا تێدەگه‌ن کە ئێمە یەکین، بەڵام یەک نین.''
گوتیشی، ''لە کردنەوەی کڵێسا‌ی ئێستا سەرۆکی ئەساقیفەی ھیند، ئوستورالیا و لوبنان بەشدار بوون و، ئەوان سەرپشک کران یەکێک ھەڵبژێرن و، ئەوەی ئێستا دیاری کراوە کوردە، بەڵام خەڵکی حەبانیەیە.''
ئەوەیشی خستەڕوو، ''بە گەڕانەوەی ئەو کڵێسایە، مەسیحییەکان زۆر دەگەڕێنەوە، چونکە زەمانەتێکیان بۆ پەیدابووە، ئەمەش بۆ پێکەوەژیانی ئایینی لە ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، بۆ سەرکردایەتیی حەکیمانەی (سەرۆک بارزانی) دەگەڕێتەوە، كه وره‌ی دایه‌وه به‌ر مه‌سیحییه‌كان كه ئیدی خاكه‌كه‌یان جێ نه‌هێڵێن.''
(خۆشناو) جەختیشی کردەوە، ''گەڕانەوەی ئەو کڵێسایە رەتکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە دژی کورد دەیاننووسی کە مەسیحی و ئەرمەنی کوشتووە، ئەوانەی سەردەمی (سوڵتان عەبدولحەمید) کە تورکیا دەیناردن بە جلی کوردییه‌وه قەسابخانەی داده‌خست و گوایه کورد ئەو کارەی کردووە، ئەم هه‌نگاوه ئەوە رەت دەکاتەوە و ئەوان زۆر لە کورد رازین، ئەمە چۆن پاپای کاسۆلیكەکان لە رۆمایە، ئەمەیش وەکو پاپای ئاشوورییەکانە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئێمەش وەکو کورد زۆر گرینگی پێ بدەین.''
بڵند ئیبراھیم




