٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ژماره‌یه‌كی زۆری داعش له‌ شنگال كوژران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌كی زۆری داعش له‌ شنگال كوژران؛ قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كانی پێشمه‌رگه‌یش داعشێكیان كوشت.

عه‌قید (عیسا زێوه‌یى) فەرماندەی لیوای 4ـی پیاده‌ى هێزی پێشمەرگە و به‌رپرسى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگال، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی راگەیاند: " ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌نێو شنگال قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كانى ئێمه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ توانیان تیرۆریستێكى داعش بكه‌نه‌ ئامانج و بیكوژن".

(زێوه‌یى) گوتیشی: " فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دووجار مۆڵگه‌ی تیرۆریستانى داعشیان له‌گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب بۆردوومان كرد و كوژراوێكی زۆری داعش هه‌یه‌ و دۆشكه‌یه‌كیشیان لێ تێك شكاوه‌.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار