له جەژندا، حاڵهتێكی دزی و چوار ڕووداوی هاتوچۆ ههبوون

ھەولێر-KDP.info- ههردوو گوتهبێژی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، ئاماری رووداوهكانی رۆژنی جهژنیان خسته ڕوو و، له سنووری ههولێر، تهنیا حاڵهتێكی دزی و چوار ڕووداوی هاتوچۆ ههبوون.
ئەمرۆ رێکەوتی 2015/9/28، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا بۆ گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر مقدەم (کاروان عبدالکریم)، رائید (فازل حاجی) گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆ، ساز کرا و گرینگترین ئامار و رووداوەکانی رۆژانی جەژنیان بۆ میدیاکار و دەزگاکانی راگەیاندن خستەروو.
لە سەرەتای کۆنفرانسەکە (کاروان عبدالکریم)، دەستخۆشی لە گشت ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی کرد، کە ھەردەم گیانفیدای سنووری پیرۆزی کوردستان بوونە، ھەروەھا دەستخۆشی لە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆ و بەرگریی شارستانی کرد کە کارەکانیان زۆر بە رێکوپێکی ئەنجام داوە، گوتیشی، لە رۆژانی جەژندا تەنھا یەک رووداوی دزی ھەبووە لە سنوری پارێزگای ھەولێر، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی رووداوەکان زۆر کەم بوونەتەوە.
دواتر فازل حاجی رایگەیاند، لە رۆژانی جەژن (9) رووداوی ھاتوچۆ ههبوون، لە ئاکامدا بەداخەوە (4) ھاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە، (17) ھاووڵاتییش زامدار بوونە، رووداوەکانیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا شوفێران پابەند نەبوونە بە رێنماییەکانی ھاتوچۆوه، ھەروەھا خراپیی رێگاوبانەکان هۆكارێكی دیكه بوون.
بڵند ئیبراھیم




