تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه و هیچیشیان له ده‌ست نایه.. لقی 12: هیچ كادرێكی پارتی راینه‌كردووه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئه‌مجاره‌یشیان گۆڤارێكی دی، تۆمه‌تێكی بۆ پارتی به‌خشییه‌وه، گوایه دوو كادری پارتیی دیمۆكراتی كوردستان له ترسی ئه‌وه‌ی پارتی ''تیرۆر''یان نه‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایان كردووه؛ كارگێڕێكی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌مه تۆمه‌ته و پێشووتریش بۆ به‌رپرسی لق تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستراوه، به‌ڵام هیچ راست نییه.
کارگێڕی لقی 12ی پارتیی دیمۆکراتی کوردستان (بەختیار سدیق)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بە ھیچ شێوەیەک ھیچ کادیرێکی پارتی، بەھۆی ئەوەی رەخنەی گرتبێت، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رای نه‌كردووه و، لە ترسی ئەوەی گوایه پارتی تیرۆری بكات؛ ئه‌مه ده‌نگۆیه‌كی نادروست و بێبنه‌مایه و راست نییه.''
(بەختیار سدیق) گوتیشی، ''ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه تۆمه‌ت دروست ده‌كه‌ن، پێشووتریش بۆ به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له هه‌ڵه‌بجه (فازڵ بەشارەتی)، تۆمه‌ت دروست کرابوو، بەڵام خۆشبەختانە لەئێستادا (فازڵ به‌شاره‌تی) گەڕاوەتەوە بۆ ھەڵه‌بجە و بە ھیچ شێوەیەک ھیچ کێشەیەکی نەبووە و، بە مۆڵەتی فەرمیی چوبووه دەرەوەی وڵات و، لە مانگی سێ مۆڵەتەکەی پێ‌درابوو، بەڵام دواخرا تا بەم دوواییانە سەردانەکەی ئەنجام دا.''
وێبسایتی 'شارپرێس' له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه ناوی نه‌براوه، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گوایه دوو كادیری پارتیی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه(بێئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان بكات)، پێشووتر ره‌خنه‌یان له پارتی گرتووه و له ترسی ئه‌وه‌ی تیرۆر نه‌كرێن، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات رایان كردووه.
گوتیشی، ''ئه‌وانه‌ی له پشت ئه‌م پرۆپاگندا ناڕه‌وا و ناراستانه‌وه‌ن، دەیانەوێت شەڕێکی دەروونی لەگەڵ ئێمەدا بکەن و بەشداریشمان لە ئیدارە پێ ناکەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن، چونکە پێگەیەکی باشمان لە ناوچەکەدا ھەیە.''
بڵند ئیبراھیم




