٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێكی سیاسی: كۆنگره‌ی بڕۆكسل نه‌ته‌وه‌یی نه‌بوو، هی په‌كه‌كه‌‌ بوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی دەڵێ، ئەو کۆنگرەیه‌ی بەناوی نەتەوەیی لە بڕۆکسل ئەنجامدرا، کۆنگرەی نەتەوەیی نه‌بوو، چونکە پڕۆگرامەکەی به‌ ته‌نیا لەلایەن پەکەکەوه‌ دانراوە، بۆیە ئەمە کۆنگرەیەكی پەکەکەیە.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانکۆ (د.ساڵح مەلا عومەر عیسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەو کۆنگرەی لە بڕۆکسل لەلایەن چەند پارتێک ئەنجامدەدرێ بەتایبەت لەساڵی ١٩٩٩وە لەلایەن پەکەکەوە بەشێوەیەکی تاکلایەنە دامەزراوە، بێ گومان ناتوانین بەمە بڵێین کۆنگرەی نەتەوەیی کوردی، چونکە ئەمە ھی پەکەکەیە نەک ھەموو کورد، چونکە خۆیان پرۆگرامی کۆنگرە دیاری دەکەن نەک لەلایەن ھەموو پارتە کوردییەکان دیاری بكرێت.

(د.ساڵح مەلا عومەر عیسا) گوتیشی، ئەگەر ئێستا تەماشای بارودۆخی ناوچەکە و جیھان بکەین دەتوانین بڵین کێشەکانی ھەر پارچەیەک تایبەت بەخۆیەتی و جیایە لەبەشەکانی دیکە.
(عیسا) ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا پەکەکە ھەژموونی لەسەر کوردستانی سوریادا ھەیە و رێگا نادات پارتەکانی دیکە کاروچاڵاکی خۆیان ئەنجام بدەن، جا ئەو کە رێگا نەدات به‌ پارته‌كانی رۆژئاوای كوردستان چۆن دەتوانی پرۆگرامێکی نەتەوەیی دابنێ.

گوتیشی، پرۆگرامی کۆنگرەکە بەئارەزووی پەکەکە دانراوە و وایان پێشانی پارتەکانی دیکەداوە ئەگەر پێیان خۆش بێت بەشداری بکەن و ئەگەر نا با بەشدار نەبن، بۆیە ئەمە نابێتە کۆنگرەی نەتەوەیی، بەڵکو کۆنگرەی پەکەکەیە.

کۆنگرەی بەناو نەتەوەیی کوردستان لەساڵی ١٩٩٩لەلایەن پەکەکەوە بەشێوەیەکی تاکلایەنە دامەزراوە و چەند پارت و رێکخراوێکی سیاسی کوردی تێدا ئەندامن و١٥ھەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی رۆژی ھەینی لەبڕۆکسل دەست پێکرد و ئەمڕۆیش کۆتایی بە کارەکانی ھێنا.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار