٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی پارتی، ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ئێزگەی دەنگی كوردستان، بە درێژایی تەمەنی كار و بەخششی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی بزاڤی نەتەوەیی و  كوولتوریمان بكات و هەمیشە دەنگی هەقخوازانەی گەلەكەمان بێت بە هەموو پێكهاتە جیاجیاكانیەوە، ئێستایش مینبەرێكی راستبێژی و سەنگەرێكە بۆ خستنەڕووی راستی و ئاوات و ئامانجەكانی خەڵكی كوردستان و سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕدا.

ده‌قى په‌یامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و تێكڕای كارمەندانی رادیۆی دەنگی كوردستان..

بە بۆنەی (52)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ئێزگەی دەنگی كوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بیسەرانتان دەكەین، ئومێدەوارین وەك هەمیشە و بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و خزمەتی زیاتر و بەرچاوتر بە رەوتی تێكۆشان و خەباتی گەلەكەمان و بواری میدیایی و كوولتوری و تەبایی و برایەتی  و پێكەوەژیان بگەیەنن و  هەردەم بەیداخی ئاشتیخوازی و ئازادیخوازی و پێشكەوتنخوازی بەرز رابگرن.

 دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان بە بڕیار و رێنمایی (بارزانی نەمر) و سەركردایەتیی شۆڕش بەر لە (52) ساڵ، هەنگاوێكی گرینگ و بوێرانە بوو شانبەشانی تێكۆشانی سیاسی و چەكداریی بزووتنەوەی رزگاریخوازیمان بۆ داكۆكیكردن لە هەبوون و واقیعی نەتەوەییمان و جۆشدانی گیانی بەرخۆدان و شۆڕشگێڕی بۆ بەدیهێنانی مافەكانمان.

دەنگی كوردستان بەوپەڕی شانازییەوە بە درێژایی تەمەنی كار و بەخششی، توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاوی بزاڤی نەتەوەیی و  كوولتوریمان بكات و هەمیشە دەنگی هەقخوازانەی گەلەكەمان بێت بە هەموو پێكهاتە جیاجیاكانیەوە و هەردەم پێشەنگ بێت لە گوزارشكردن و گەیاندنی خواست و ویستی گەلەكەمان، ئێستایش بە هەمان رێباز و پەیامی كوردایەتی و پارتایەتی و نیشتیمانپەروەرێتی بەردەوامە و وەك هەمیشە مینبەرێكی راستبێژی و سەنگەرێكە بۆ خستنەڕووی راستی و ئاوات و ئامانجەكانی خەڵكی كوردستان و سەركەوتنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە بەرەكانی شەڕدا.

خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەكەوە بەرەو پێش بچن و شانبەشانی كەناڵەكانی دیكەی میدیایی رۆڵی ئیجابیانەی خۆتان بۆ چارەكردنی گیروگرفتەكان ببینن و راست و دروستی و رەوایی كێشە سیاسییەكەمان و سەركەوتنە مەزنەكانی هێزی پێشمەرگە و دەردەسەری و مەینەتییەكانی شەڕی تیرۆر بە جیهان بگەیەنن و فاكتەرێكی ئەكتیڤی ئەو ئەرك و پەیامە پیرۆزە بن.

هەمدیسان پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ ئێزگەی دەنگی كوردستان دووپات دەكەینەوە و بە هیوای پێشكەوتن  و سەركەوتنی زیاتر لە كارەكانتان..

 سڵاو و دروود لە گیانی پاكی ئەوانەی لە رێی سەروەریی ئەو كاروانە پیرۆزەدا سەریان نایەوە...

مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان

                                                                                                     

هەواڵی پەیوەندیدار