٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاتریاكی نوێی ئاشوورییەكانی جیهان لە هەولێر دەستی بە كار كرد

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ یەكشەممە 27ـی ئەیلوولی 2015، سەدوبیست و یەكەمین پاتریاكی ئاشوورییەكانی جیهان لە هەولێر دەستی بە كار كرد.

لە ڕێوڕەسمێكدا كە بە بەشداریی نوێنەری پاپای ڤاتیكان و كەسایەتییەكانی ئایینی مەسیحی لە هەموو جیهان بەڕێوە  چوو، (گورگیسی سێیەم سڵێوی) وەك پاتریاكی نوێی ئاشوورییەكانی جیهان لە هەولێر دەستبەكار بوو.

لە رێوڕەسمەكەدا (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و (قوباد تاڵەبانی)، جێگری سەرۆكی حكوومەت بەشدار بوون و، هاوكات (حوسێن شەهرستانی)، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراقیش، بە نوێنەرایەتیی (حەیدەر عەبادی) بەشداری رێوڕەسمەكە بوو.

رێوڕەسمەكە كە لە كەنێسەی ماریوحەننا لە گەڕەكی عەینكاوەی هەولێر بەڕێوە چوو، كۆنسووڵی 17 وڵات بەشدارییان تێدا كرد.

پاترییاكی كەنیسەی رۆژهەڵانی ئاشوورییەكان لە رێگەی ئەنجوومەنی مەترانەوە كە ژمارەیان 15 كەس دەبێ، بە دەنگدان هەڵدەبژێردرێ.

یەكەم كەنیسە لە دنیادا ساڵی 92 ـی میلادی لە نزیك بەغدا دروست كراوە و لە كۆی 121 پاتریاكی ئەو كەنیسەیە، نزیكەی 115 پاتریاك كورد بوون. دوای 80 ساڵ جارێكی دیكە بارەگای سەرەكیی پاتریاكی ئاشوورییەكان گەڕایەوە باشووری كوردستان.

لە عێراق مەسیحییەکان بە گشتی لە نزیکەی 2 ملیۆن کەسەوە، کەم بوونەتەوە بۆ 300 هەزار کەس، کە لەو ژمارەیەدا 50 بۆ 60 هەزار کەسی ئاشووری لە کورستانن. مەسیحییەکانیش داوا دەکەن دەشتی نەینەوا بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان.

پاتریاکی کەنیسەی رۆژهەڵانی ئاشووریەکانە لە رێگەی ئەنجوومەنی مەترانەوە کە ژمارەی 15 کەس دەبێ، بەدەنگدان هەڵدەبژێردرێ. یەکەم کەنیسە لە دنیا ساڵی 92 میلادی لە نزیک بەغدا دروستکراوە و لەکۆی 121 پاتریارکی ئەو کەنیسەیە نزیکەی 115 پاتریارک کورد بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار