زێره‌ڤانی: پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه
__2015_09_26_h22m31s36__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای كوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆژئاوا و ئه‌و هه‌واڵه‌یشی باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات دووڕه له راستییه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
به‌پێى هه‌واڵى ئه‌مڕۆى ئاژانسى ئه‌نادۆڵ و كه‌ناڵى وار تیڤى بێ، ئه‌و پێشمه‌رگه كورده رۆژئاواییانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان مه‌شقیان كردووه، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه رۆئاواى كوردستان! وه‌ك خۆیان نووسیویانه له سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت!
ئێمه وه‌ك فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه.
راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى
26-9-2015




