هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستی پێكرده‌وه
__2015_09_26_h21m49s45__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- دوێنێ، سه‌عات 3ـی پاش نیوەڕۆ، هەناردەی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهانی تورکیا دەستی پێکردەوە.
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگهیاندراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، هاتووه "دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات ٥:٤٥ خولەکی بەیانی دوێنێ ٩/٢٥ هەناردەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جیهان وەستا بەهۆی کاری دزییەوە لەهێڵی بۆڕییەکەدا لەناو خاکی تورکیا و کاری دزییەكهیش لە نزیک شاری ئورفە لە یەکەم رۆژی جەژندا روویدا، هه‌ر دوێنێ سه‌عات 3 دهستكرایهوه به هه‌نارده‌ی نه‌وت".
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا نووسراوه، "کاری دزیکردنی بەردەوام لە هێڵی بۆڕی نەوتی خاوی عێراق – تورکیا لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا زیانی بەردەوام بە خۆشگوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق ده‌گه‌ینێت لەم کاتەدا کە لەڕووی ئاساییش و سەقامگیریەوە هەستیارە. داهاتی هەناردەی نەوتی خاو لەرێگەی هێڵی بۆڕیەوە بۆ بەندەری جیهان سەرچاوەی سەرەکی ژیانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت. بەبێ ئەم داهاته، مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاساییش و فەرمانبەرانی دیكه‌ی حکوومەت ناتوانرێت بدرێت."
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌یشڵێ، "ئەم کردەوە خیانەتکارانەیەی دزیکردن و تێکدان زیان بە تواناکانی کورد دەبەخشێت لە ناوچەکەدا لە جەنگیاندا دژی تیرۆریستانی داعش.
لەبەرئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیكه داوا دەکات لە ئەنجامدەران و ئەوانەی کۆنتڕۆڵیان دەکەن و قازانج لەو جۆرە چالاکیانە دەبینن دەستبەجێ کردەوەی دزیکردن لەو هێڵی بۆڕیە بوەستێنن کە گوێزەرەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستانی عێراقە."




