شاندێكی هاوبهشی پارتی و یهكگرتوو سهردانی میحوهری خازریان كرد
__2015_09_26_h20m35s1__LB.jpg)
میحوهری خازر-KDP.info- شاندێكی هاوبهشی فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان میحوهری خازریان بهسهر كردهوه و، ستاییشی رۆڵی پێشمهرگهیان له پاراستنی خاكی كوردستاندا كرد.
بە سەرۆکایەتى (خهسرۆ گۆران) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق، ئەمڕۆ شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق و فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە نوێنەرایەتى پەرلەمانتار (جمال کۆچەر) سەردانی میحوەرى خازریان کرد و لە لایەن (عارف تەیفور) فەرماندەى میحوەری خازر پێشوازیان لێ کرا.
لەم سەردانەدا وێڕای پێشکەیشکردنی پیرۆزبایی جەژن، پەرلەمانتاران لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی ژیانی برا پێشمەرگەکان بوون و سەنگەری بەرگری لە خاکی کوردستانیان بەسەر کردەوە و ئاشنای ڕەوشەکە بوون.
لای خۆیشیهوه (خهسرۆ گۆران) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکانی کرد لە پاراستنی خاک و سەلامەتى گیانی کوردستانیان لە مەترسی دوژمنانی مرۆڤایەتى و گوتى پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان ئەمڕۆ بەرگری لە مرۆڤایەتى و سەقامگیری ئەمن و ئاساییشی نێودەوڵەتى دەکەن.




