میترۆ: پێویسته جیهان ده‌وڵه‌تی كوردی به ڕه‌وا ببینێ
__2015_09_26_h20m42s0__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه پێگه‌ی میترۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌ئێستادا ته‌واوی ژماره‌ی كورد له‌سه‌ر زه‌وی 41 ملیۆنه؛ پێویسته جیهان ده‌وڵه‌تی كوردی به ڕه‌وا ببینێ.
پێگه‌ی میترۆی ئه‌مه‌ریكایی له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، كه ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی كورد له‌سه‌ر زه‌وی 41 ملیۆن كه‌سه و ئه‌و ئاماره‌یشی له حه‌فتا سه‌رچاوه كۆ كردووه‌ته‌وه.
میترۆ راشكاوانه ده‌ڵێ، ئه‌و وڵاتانه‌ی خاكی كوردستانیان داگیر كردووه تا ئێستا خێروبێره‌كه‌ی ده‌خۆن، ئایا بۆچی جیهان بێده‌نگه! كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێ كه له جیهاندا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی هێنده‌ی كورد دووچاری كاره‌سات نه‌هاتووه؛ كیمیاباران، ئه‌نفال و ده‌ربه‌رده‌ر كراون و خاكیان داگیر كراوه، جا بۆچی ده‌بێ جیهان هه‌ر بێده‌نگ بێ.
میترۆ، ره‌خنه له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێ و، به پێویستی ده‌زانێ كه جیهان دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌نێو خاكی كورداندا به ڕه‌وا ببینێ.




