٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا پێشمه‌رگه‌گانی رۆژئاوای كوردستان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌..ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێڵه‌

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  بەرپرسی پێوەندییەکانی ئەنەکەسە دەڵێ، تا ئێستا ھیچ پێشمەرگەیەکی رۆژئاوای کوردستان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ رۆژئاوا، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا خۆی لەسەر ھێڵە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانە بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و ئەگەر بشگەڕێنەوە پرۆسه‌كه‌ بەئاشکرا ده‌كرێ و بە نھێنی ناگەڕێنەوە.

بەرپرسی پێوەندییەکانی ئەنەکەسە (سەعید سووری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: تا ئێستا ھیچ پێشمەرگەیەکی رۆژئاوای کوردستان نە بە ئاشکرا و نە بەنھێنی نەگەڕاوەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و ئەگەر بشگەڕێنەوە بەشێوەیەکی فەرمی پرۆسه‌كه‌ ده‌چێته‌ ڕێ نەک بە نھێنی، چونکە ئەمە ھێزێکی فەرمییە و مەشقپێکراوە و ژمارەیشیان زۆرە و بە ھەزارانن.

(سەعید سووری) گوتیشی، ئەمەریکا ئێستا راستەوخۆ لەسەر ھێڵە بۆ گەڕانەوەی ئەو ھێزانە، بۆ ئەو مەبەستەیش سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ ھەرێم کۆبوونەتەوە و بانگھێشتی (ساڵح موسلیم)ـیشیان کردووە و خۆشیان سەردانی بەرەکانی جەنگیان کردووە بۆ لای ئەو ھێزانە، بۆیە لەئێستادا دانوستان دەکرێت بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.
(سووری) ڕوونیشی کردەوە، دانوستان بەسەرپەرشتی ئەمەریکا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێک کەوتن.

ئەمەیش لەکاتێکدایە، ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردووه‌تەوە، کە ژمارەیەک پێشمەرگەی رۆژئاوای کوردستان بەنھێنی گەڕاونەتەوە بۆ رۆژئاوا، بەڵام لەلایەن ئەنەکەسە ئەوە رەتکرایەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار