پشتێنێكی ئه‌منی له سنووری داقووق دروست ده‌كرێ
__2015_09_26_h18m27s33__LB.jpg)
داقووق-KDP.info- له‌سنووری داقووق هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مه‌ترسی داعشیان له‌سه‌ر گونده‌كانی كاكه‌ییه‌كان نه‌هێشتووه و له‌ئێستایشدا بۆ پته‌وكردنی زیاتری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، پشتێنێكی ئه‌منی له‌ته‌واوبووندایه كه به خه‌نده‌ق لێ دراوه.
عه‌قید روكن (تاریق ئه‌حمه‌د جاف) جێگرى فه‌رمانده‌ى لیواى 9ـی پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند:" پێشووتر مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر گوندی كاكه‌ییه‌كان هه‌بوو كه به دۆشكه، هاون و بۆمب هێرشیان بۆ گونده‌كان ده‌هێنا، به‌ڵام له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنى 11 سیبتمبه‌رى ئه‌مساڵ كه هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی ناوچه‌ی كاكه‌ییه‌كانی ئازاد كرده‌وه، ئیدی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه نه‌ما كه هێرشی بۆ بێننه‌وه.
جێگرى فه‌رمانده‌ى لیواى 9 پیاده‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گوتیشى: " تیرۆریستانى داعش له دواى خۆیان بۆمبى چێنراویان جێهێشتووه به‌ڵام تیمه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تا ئێستا زیاتر له 700 بۆ 800 بۆمبیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی مایشبێ ده‌یته‌قێننه‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌كایش له‌و سنووره‌دا هه‌ن و ره‌نگه كۆمه‌ڵه داعشێكیش له‌نێو ئه‌و ئاوارانه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام له‌مه‌یشیان كاری جیددی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئاساییش و پۆلیسه‌وه بزانرێت كه كام تیرۆریسته و كامه‌ی ئاواره‌یه تا ده‌ستگیربكرێن و به سزای گه‌ل بگه‌یه‌نرێن.
(جاف) زیاتر گوتیشى :"پشتێنێكی ئه‌منی له‌و سنووره‌دا به خه‌نده‌ق لێده‌درێ كه ئێستا له‌ته‌واو بوون دایه و ئه‌مه‌یش ڕی له په‌ڕینه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌گرێ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ بپه‌ڕنه‌وه؛ پشتێنه‌كه دڵنیاییه‌كی ئه‌منی زۆریش ده‌داته دانیشتوانی سنووره‌كه.
نه‌شوان به‌رزنجى




