سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ڵامی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستووری نه‌داوه‌ته‌وه
__2015_09_26_h15m58s12__LB.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- (د.فرسه‌ت سۆفی) ده‌ڵێ، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هێشتا وه‌ڵامی داواكه‌ی ئیمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی كاری لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور داوامان لێ كردوون ماوه‌كه‌مان بۆ درێژبكه‌نه‌وه..ده‌یشڵێ، كۆبوونه‌وه‌كانمان وه‌ستاون و كه‌ینێ په‌رله‌مان ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكردینه‌وه یه‌كڕاست ده‌ست به كاره‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور (د.فرسەت سۆفی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ماویەك ده‌بێ ئێمە داواکاریمان پێشکەیشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە تا ماوەی کارکردنمان بۆ درێژ بکاتەوە، بەڵام تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە و وەڵامی ئێمەیشیان نەداوه‌ته‌وه.
(د.فرسەت سۆفی) گوتیشی، كاری ئێمه ئێستا له ده‌سته‌ڵاته‌كانه و وه‌ستاوه، بەھۆی تەواوبوونی ئه‌و ماوه‌ی بۆمان دانرابوو کارکردنمان و کۆبوونەوەکانیشمان وەستاون و ئەنجام نادرێت، بۆیه چاوەڕێی درێژکردنەوەی ماوەکە له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور داواکاری ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە کە ماوەی کارکردنیان بۆ سێ مانگ درێژبکرێته‌وه.
بڵند ئیبراھیم




