له‌میحوه‌ری مه‌خمووردا بنكه‌یه‌كی ستراتیژی و مۆڵگه‌یه‌كی داعشان وێران كرا

مه‌خموور-KDP.info- گوته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌میحوه‌ری مه‌خموور ده‌ڵێ، له‌ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بنكه‌یه‌كی ستراتیژی و مۆڵگه‌یه‌كی داعشانیان وێران كرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان لێ كوشتن.
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگە لەمیحوەری مەخموور (ئەحمەد ئەنوەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ماوەی سێ رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعش لەمیحوەری مه‌خموور بۆردوومان دەکەن و زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆریشیان لێ کوشتوون.
(ئەحمەد ئەنوەر) گوتیشی، دوێنێ لەگوندی کوجیلە کە (19 كم) لەمەخمووره‌وه دوورە، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئەو بنكه ستراتیژییه‌ی داعشیان لەناوبرد کە لەوێوه کاتیۆشایان ئاراستەی قەزای مەخموور دەکرد.
گوتەبێژی ھێزی پێشمەرگەی میحوه‌ری مه‌خموور ده‌یشڵێ: ئەمڕۆیش فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان مۆڵگەکانی داعشیان لە گوندەکانی کوجیلە و کەرمردی لە گەیارە بۆردوومان کرد و زیانی زۆریان پێگەیاندن.
(ئەحمەد ئەنوەر) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمان بنکەیەکی داعشیان لە پاڵاوگه‌ی گەیارە تەقاندەوە كه له‌وێ داعش نه‌وتی ده‌سووتاند تا خۆیان له سێره‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بپارێزن.
(ئەنوەر) راشیگەیاند: لەو بۆردوومانە دا زیانی زۆر بە داعش گەیندرا و پاڵاوگەکەیش تەقێندراوەتەوە.
بڵند ئیبراھیم




