كورد له‌فرۆشتنی نه‌وتدا دڵنیایی جیهانی پێدراوه

هه‌ولێر-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق له یه‌كێك له‌دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر كورد داوایه‌كی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم دۆڕاند، له‌ئێستادا رۆژنامه‌كانی جیهان ده‌ڵێن، كورد له‌فرۆشتنی نه‌وتدا دڵنیایی جیهانی پێدراوه.
هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا به‌رزكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش بۆ داهاتووی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرینگه، به‌تایبه‌ت كه له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا هه‌رێم نزیك ده‌بێته‌وه له هه‌نارده‌كردنی یه‌ك میلیۆن به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
پێگه‌ی ئۆیل غاز 360 له‌راپۆرتێكیدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر دواهه‌مین سه‌ركه‌وتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و نووسیویه‌تی كه له‌دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكادا كورد له عێراقی برده‌وه.
پێگه‌كه وه‌های باسكردووه كه له‌وكاته‌ی بۆجارێكی دی حكوومه‌ی عێراق داوایه‌كی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان تۆماركرد له ئه‌مه‌ریكا كه رێگه به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم نه‌درێ، دادگاكه داواكه‌ی عێراقی ره‌نكرده‌وه و ئه‌مه‌یش به‌و مانایه دێ كه ئیدی جیهان دڵنیایی داوه كه هه‌رێم مافی خۆیه‌تی نه‌وت بفرۆشێ و هه‌نارده‌ی بكات.




