په‌رله‌مانتارێك راستییه‌كانی كه‌مپی ماملیان ده‌خاته‌ڕوو..ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ راگه‌یاندن ده‌گوترا هیچی راست نه‌بوو

ئاكرێ-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاساییش له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌و شه‌ڕه‌ى له‌كه‌مپى ماملیان له ئاكرێ روویدا هه‌ر به‌زوویی كۆنتڕۆڵكرا و ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن ده‌گوترا، هیچی راست نه‌بوو.
(نازم كه‌بیر هه‌ركى) جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاساییش له په‌رله‌مانى كوردستان، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "له‌كه‌مپى ماملیانى سه‌ر به شاروچكه‌ى ئاكرێ گرفتێك روویدا كه له‌نێوخۆى ئاواره‌كاندا بوو و ئێمه‌یش له‌ده‌سپێكدا ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌بووین و به‌یانییه‌كه‌ی توانیمان كۆنتڕۆڵی بكه‌ین، به‌ڵام بۆ ئێواره جارێكی دی كێشه‌كه روویداوه و خه‌ڵكێك هه‌بوو ده‌یویست كێشه‌كه گه‌وره‌بكات به‌ڵام بۆجارێكی دیكه هه‌وڵه‌كانمان خسته‌گه‌ڕ و به‌هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئاكرێ و ریشسپییه‌كانی ناوچه‌كه كێشه‌كه‌مان كۆتایی پێهێنا.
(هه‌ركی) گوتیشی، ئه‌وان جه‌ختیان له‌وه‌كرد كه له‌سه‌رده‌ستی داعش ئاواره‌بوونه، بۆیه ئێستایش ده‌ستده‌خه‌نه نێوده‌ستی یه‌كدی بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك برا بژین و جارێكی دیكه كێشه نه‌نێنه‌وه.(نازم كه‌بیر) ده‌یشڵێ، هه‌ندێ مێدیا قه‌باره‌ی كێشه‌كانیان زۆر گه‌وره كرد و ده‌یانگوت چه‌نده‌ها بریندار هه‌یه و شه‌ڕێكی گه‌وره روویداوه، به‌ڵام هیچی راسته‌نه‌بوو، ته‌نیا یه‌ك كه‌س به به‌ردێك ئازاری پێگه‌یشتبوو كه برینداریش هه‌ژمار ناكرێ، ئه‌ویش هه‌رزوو چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.
جێی ئاماژه‌یه، كه‌مپى ماملیان ده‌كه‌وێته سنوورى شاروچكه‌ى ئاكرێ و له 3 هه‌زار خیوه‌تگه پێكدێ، 73 له‌سه‌دی كوردانی ئێزدین و سه‌دا 15ـیش كوردانى شه‌به‌كن، ئه‌وه‌ى تریشیان له پێكهاته‌كانى دیكه‌ن.
نەشوان بەرزنجی




