٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە میحوەری باشیک، شەڕ هه‌ڵگیرساوه‌.. داعش ڕوو له‌ شکستە

سەرچاوە: KDP.info

باشیک-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا لە میحوەری باشیک شەڕ دەستی پێکردووە و، تیرۆریستانی داعشیش ڕوو له‌ شکستن.

سەرپەرشتیاری میحوەری باشیک(حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''کەمێک پێش ئێستا، لە گوندی قۆپانی میحوەری باشیک، شەڕ لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا هه‌ڵگیرسا، بەڵام لەئێستادا تیرۆریستانی داعش ڕوو لە شکستن.
( حەمید ئەفەندی) گوتیشی، بەھۆی ئەوەی شەڕەکە هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌، ئاستی زیانەکانی دوژمن نەزانراوه‌ و، خۆشبەختانەیش هیچ پێشمەرگە زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار