٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تا ئێستا 580 خێزان چوونه‌ته‌وه‌ سه‌عدیه‌

سەرچاوە: KDP.info

سەعدیە  -KDP.info- تا ئێستا 508 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌عدیه‌ و، ماوه‌ ماوه‌یش كۆمه‌ڵه‌ خێزانێك دێنه‌وه‌ بۆ سه‌رماڵه‌كانیان و پرۆسه‌كه‌یش درێژه‌ی هه‌یه‌.

(عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە جەلەولا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:" گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكانی ناحیەی سەعدیە بەردەوامە و  ماوە ماوە كۆمەڵە خێزانێك دەگه‌ڕێنه‌وه‌. دوێنێیش 22ی ئەیلول (117) خێزان فایلیان پیشكەیش كرد بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە،  ئەوەبوو ئەمڕۆ 23ی ئەیلول كاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی (100) خێزان هاتنه‌وه‌ سه‌عدیه‌، بەشێكیشیان فایلەكانیان بۆیه‌ ئه‌مڕۆ نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ فایلی گه‌ڕانه‌وه‌یان ته‌واونه‌بووه‌."

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتیی لە جەلەولا رونیشیكردەوە كە" لە یەكەم قۆناغی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكانی سەعدیە بە چەند هەنگاوێك تا ئەمڕۆ (580) خێزان گەڕاونەتەەوە و وا له‌ سه‌عدیه‌ نیشته‌جێ بوون.

(رەفعەت) پێوەست بە گەڕانەوەی ئاوارەكانی جەلەولاش گوتی" دەنگۆیەك هەیە كە خەڵكی ئاوارەی جەلەولاش بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان, بەڵام تەنیا دەنگۆ و قسەیە و بەفەرمی هیچ نەكراوە.

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار