له‌م مه‌رزه‌دا له‌ماوه‌ی 5 رۆژدا 11 هه‌زار گه‌شتیار هاتووچۆیان كردووه

حاجی ئۆمه‌ران-KDP.info- ئه‌گه‌رچی له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر، له سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران جمووجوڵی بازرگانی ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام هاتوچۆی گه‌شتیاران به‌رده‌وام ده‌بێ و له ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوویشدا زیاتر له 11 هه‌زار گه‌شتیار هاتوچۆیان كردووه.
(مه‌سعود باتێلی) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ر دوو قایمقامی چۆمان و پیرانشه‌هر كراوه، ساڵانه ته‌نیا سێ رۆژ جموجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌وه‌ستێت، ئه‌ویش له هه‌ر سێ رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان و جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی نه‌ورۆز، جگه له‌و رۆژانه جموجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاسایه، هه‌ر بۆیه ته‌نیا به‌یانی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر جموجۆڵی بازرگانی له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران ده‌وه‌ستێت، رۆژانی دواتر جموجۆڵی بازرگانی ئاسایی ده‌بێته‌وه.
( باتێلی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به جموجۆڵی گه‌شتیاری هیچ كاتێك ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران داناخرێت و 24 كاتژمێر گه‌شتیاران ده‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن، له ماوه‌ی 5 رۆژی رابردوودا زیاتر له 11 هه‌زار گه‌شتیار له ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران هاتوچۆیان كردووه، له‌و رێژه‌یه 6 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ردا 5 هه‌زار گه‌شتیاری هه‌رێم روویان له وڵاتی ئێران كردووه.
ڕابین شێروانی




